هاووڵاتییه‌ك له به‌غدا: هه‌موو عێراقییه‌ك چاوی له‌وه‌یه بچێته هه‌رێمی كوردستان
"هیوادارم پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بدرێته پارتی، چونكه دڵنیام ئه‌و ئاوه‌دانییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌وكاته ده‌گاته ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش"
K24 – به‌غدا:
به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی شه‌وی رابردوو، هێزێكی ئه‌منی زۆر له به‌غدا و ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز بڵاوه‌یان پێكراوه، خۆپیشانده‌رانیش ئاماده‌كاری بۆ گردبوونه‌وه له نزیك پردی كۆماری به‌غدا ده‌كه‌ن، كه پرده‌كه راسته‌وخۆ ده‌چێته‌وه ناوچه‌ی سه‌وز.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، ئێستا خۆپیشاندان له ناوچه‌ی خاڵس به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕیاریشه كاتژمێری 2ی ئێواره، پرسه و ماته‌مینی بۆ كوژراوه‌كانی خۆپیشاندانی دوێنێ بگێڕن.
هاووڵاتیانی به‌غدا پێیانوایه كه حزبه سیاسییه‌كان خه‌ڵك هانده‌ده‌ن بۆ خۆپیشاندان له دژی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به‌و پێیه‌ی ئه‌نجامه‌كه به دڵی هه‌ندێك حزبی سیاسی نییه و له هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه و ژماره‌یه‌كی زۆر كورسی په‌رله‌مانییان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وانه‌ی ئێستا به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا ده‌كه‌ن، زۆربه‌یان پشتیوانانی حه‌شدی شه‌عبین، كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌ی كورسییه‌كانیان كه‌می كردووه.
هاووڵاتییه‌كی به‌غداش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه زیانیان كردووه، ئه‌وانه‌ن كه پڕۆژه‌ی باشی گشتگیر و نیشتمانی‌یان نه‌بووه، بۆیه پاشه‌كشه‌یان كردووه و خه‌ڵكی ده‌نگی پێنه‌داون، "وه‌ك ئه‌وه وایه، یان یاری ده‌كه‌م، یاریگاكه تێكده‌ده‌م".
ئه‌و هاووڵاتییه باس له‌وه ده‌كات، ئێستا پارته‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و بووژانه‌وه و ئاوه‌دانییه و خزمه‌تگوزارییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌یری هه‌ولێر و دهۆك بكه، خزمه‌تگوزاریی و ئاوه‌دانییه‌كی زۆری تێدا به‌رچاو ده‌كه‌وێت، بۆیه خه‌ڵك ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌بژێرێت كه خزمه‌تگوزار بن، هه‌موو عێراقییه‌ك چاوی له‌وه‌یه بچێته هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی ئه‌وانه‌ی له به‌غدان له چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانی كارناكه‌ن و پرۆژه‌كانیان له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌كان نییه و شكستیان هێناوه، بۆیه سزا دران.
هیواشی خواست پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بدرێته پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكه دڵنیان ئه‌و ئاوه‌دانییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌وكاته ده‌گاته ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش.