پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ باس له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ ده‌كات

هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان - فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان - فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

سه‌نته‌ری میدیایی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بڵاویكرده‌وه‌، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سنووری پارێزگای نەینەوا ئەنجامدا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 6-11-2021 هێزەکانی میحوەری شەشی پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سەربازییان دەستپێکردووە.

ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتیوانی هێزی ئاسمانیی عێراقی و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەکانی کوشافی سەروو و کوشافی خواروو ئەنجام دەدرێت بۆ پاککردنەوە و رووماڵکردنی ئەم ناوچانە لە پاشماوەکانی داعش و تیرۆریستان کە دەکەونە سنووری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان.

ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش تێبینی كراوه‌ و چه‌ند جارێكیشه‌ په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقیان داوه‌.