ئیڤه‌ر بانیگا په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی ئیتاڵیا ده‌كات
به‌رگری له لیۆنێل مێسی ده‌كات
ئیڤه‌ر بانیگای ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیا له نوێترین لێدوانی‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به فه‌رمی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر میلان ڕێككه‌وتووه و بۆ وه‌رزی دادێ یاریی بۆ ئه‌و یانه‌یه ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، ئیڤه‌ر بانیگای ته‌مه‌ن 27 ساڵان به ته‌واوه‌تی ماڵئاوایی له یاریزانان و ئیداره‌ی یانه‌ی سێڤییا كردووه و پێی راگه‌یاندوون بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌و یانه‌یه نامێنێته‌وه، له لێدوانێكیشدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاس رایگه‌یاندووه به چوونی بۆ یانه‌ی ئینته‌ر میلان بڕیارێكی زه‌حمه‌تی داوه، به‌ڵام ئه‌و له پێناو ئه‌زموونێكی تازه ئه‌و كاره‌ی كردووه.
بانیگا كه ئێستا بۆ به‌شداریكردن له كۆپا ئه‌مێریكا بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا كراوه، له باره‌ی مێسی ـیه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆیه و ده‌توانێت له كۆپا ئه‌مێریكا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت.
