سه‌ركرده‌ی گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ره‌شه له كازمی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌بو ئالا‌ء ئه‌لوه‌لائی، سه‌ركرده‌ی گرووپی سه‌یدولشوهه‌دای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، كه به گرووپێكی توندڕه‌و ناسراوه، هه‌ڕه‌شه‌ی توند له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی وه‌لائی رووی قسه‌كانی له كازمی كردووه و نووسیویه‌تی: "به‌و ژماره گووللـه چه‌په‌ڵانه‌ی به فه‌رمانی تۆ به‌ڕووی جه‌سته شه‌ریفه‌كاندا ته‌قێندرانه‌ته‌وه و به‌و خوێنه‌ی دوێنێ رژا و به قه‌باره‌ی ئاخ و ئۆفی كه‌سوكاری ئه‌و "شه‌هیدانه‌ی" له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌كانی لاوازتر له ماڵی جاڵجاڵۆكه كه‌وتن، هه‌روه‌ها ره‌وشتی موجاهیده‌كان پێت ده‌ڵێم: پێویسته دوو شت له‌بیر بكه‌یت، یه‌كه‌میان: دووباره‌كردنه‌وه‌ی مه‌هزه‌له‌ی نوێكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ت و دووه‌میش: جارێكی دیكه بۆت نییه بگه‌ڕێته‌وه بۆ پۆستی پێشووی خۆشت".
له‌كاتێكدا ئه‌و گوتانه‌ی وه‌لائی له كاردانه‌وه‌یه‌كدا بۆ رێگریه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان له لایه‌نگرانی چه‌ند گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبی هاتوون له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا، به‌ر له چه‌ند كاتژمیرێك مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌شی بۆ ئیداره‌دانی شوێنی خۆپیشاندانه‌كان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدا ده‌ركرد.
له‌دوێنێ هه‌ینییه‌وه، لایه‌نگرانی ئه‌و گرووپانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه به گرووپه‌كه‌ی وه‌لائیشه‌وه، له به‌غدا رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام ویستییان په‌لاماری ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره بده‌ن، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و له ئه‌نجامدا توندوتیژی و پشێویی به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌و هۆیه‌وه كه‌سێك كوژرا و زیاتر له 300 كه‌سیش بریندار بوون، كه زۆربه‌ی برینداره‌كان سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كان بوون.
هه‌رچه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌زار و 400 سكاڵا، پرۆسه‌ی به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ 2 هه‌زار وێستگه ته‌واو كرد و له راپۆرتی كۆتاییدا دووپاتیكرده‌وه، كه ئه‌نجامی ده‌ستژمێری و ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی یه‌كانگیر بوون و هیچ كه‌م و زیاده‌یه‌كییان نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و گرووپه شیعانه‌ی ئه‌نجامه‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان سوورن.
H.B