وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
17 كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (6ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) ئاماری 24 كاتژمێری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش له‌كۆی 5 هه‌زار و 42 پشكنین، 400 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 17 تووشبووی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه 916 تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به ئاماری كۆرۆنا:
H.B