پۆلیسی هه‌ولێر: ته‌رمی كه‌سێك دۆزرایه‌وه
"دوای لێکۆڵینەوەکان زانیاریی زیاتر دەخەینە ڕوو"
K24 - هه‌ولێر:
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، رووداوێكی كووشتن له رێگایه‌كی نێوان دوو گوندی سنووری پارێزگای هه‌ولێر روویداوه و دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان زانیاری زیاتر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئەمڕۆ (6ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبەری 2021)، حاڵەتێکی کوشتن لە شه‌قامێكی نێوان هه‌ردوو گوندی (داڵداغان و چیمەن) لە سنووری ناحیەی شەمامک ڕوویدا و تەرمی کەسێک دۆزرایەوە کە تەمەنی نزیکەی 50 ساڵە.
راشیگه‌یاند، لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تیمێکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە بۆ ئەوەی هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکە و ناسنامەی ئەو کەسە بدۆزرێتەوە کە تاوانەکەی دەرهەق کراوە.
جه‌ختیكرده‌وه، دوای لێکۆڵینەوەکانیش زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەینە ڕوو.