کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن رەتیدەکاتەوە کەوتبێتە ژێر گوشاری هیچ لایەنێکی سیاسییەوە
"پڕۆسەی جیاکردنەوەى دەستى وێستگە تانەلێدراوەکان کۆتایی هاتووە"
K24 - هه‌ولێر:
حەسەن سەلمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندن و پەیوەندییە جەماوەرییەکان، لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە لێدوانێکدا رەتیکردەوە کۆمیسیۆن، کەوتبێتە ژێر گوشاری هیچ لایەنێکی سیاسییەوە.
ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن رایگەیاند، پڕۆسەی جیاکردنەوەى دەستى وێستگە تانەلێدراوەکان کۆتایی هاتووە و ئەنجامەکەی بۆ دەستەى دادوەرى بەرزکراوەتەوە، بەڵام تاوەکو دادگای فیدراڵی پەسه‌ندی پڕۆسەکە نەکات، پەرلەمانتارانی نوێ ناناسێنرێن.
تا ئێستا تانه‌ی 13 پارێزگای عێراق یه‌كلاكراونه‌ته‌وه و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرای كرد، 1436 تانه به ته‌واوه‌تی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه و سه‌رجه‌م وێستگه‌كانیان وردبینی بۆ كراوه و ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ژمێردراونه‌ته‌وه.