گووگل مرۆڤ له به‌رامبه‌ر باڵاده‌ستی رۆبۆته‌كان ده‌پارێزێت
گووگل به دوكمه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سوور عه‌قلی هۆشمه‌ندی رۆبۆته‌كان ده‌كوژێنته‌وه
K24 – هه‌ولێر
به‌شی عه‌قلی هۆشمه‌ندی گوگل له هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی دوكمه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سوور دایه كه به‌هۆیه‌وه بتوانێت سۆفت وێری عه‌قلی هۆشمه‌ندی ده‌ستكرد بكوژێنته‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یل، لێكۆله‌ران سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی روو له زیادبوونی عه‌قلی هۆشمه‌ندی ده‌ستكرد له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی هۆشدارییان داوه، كه له‌وانه‌یه له سه‌رده‌مێكدا ده‌سه‌ڵاتی رۆبۆته‌كانی بگاته ئاستێكی پێشبینینه‌كراو.
تیمی "عه‌قلی قووڵ"ی گووگل به هاوكاری له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی ئاینده‌ی مرۆڤ له ئۆكسفۆرد ده‌یه‌وێ دوكمه‌یه‌ك بۆ كوژاندنه‌وه‌ی عه‌قلی ده‌ستكرد دروست بكات. ئه‌و دوكمه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و رۆبۆتانه به‌كار دێت كه هه‌ڵسوكه‌وتێكی نادروستیان هه‌یه و له‌وانه‌یه ببنه هۆی ئه‌نجامێكی پێشبینینه‌كراو.
زانایان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن كه هه‌ندێ له سیسته‌مه‌كان له‌وانه‌یه مرۆڤ نه‌توانێت پێشیان پێ بگرێت. كاتێ كه عه‌قلی هۆشمه‌ندی ده‌ستكرد خۆی په‌روه‌رده ده‌كات كه چۆن ئازاد بكرێت، به خێراییه‌كی زیاتر له مرۆڤ فێر ده‌بێت.
وه‌ستاندنی مۆتۆر به‌مانای ده‌رهێنانی كێبلكه‌ی له پلاكی كاره‌با نییه، به‌ڵكو پێویسته فێلی لێ بكریت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، زانایان هه‌وڵ ده‌ده‌ن سیسته‌مێك بنیات بنێنن كه مرۆڤ به‌هۆیه‌وه بتوانێت به شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵسوكه‌وتی رۆبۆته‌كان بگۆڕێت.
له راستیدا ئه‌و دوكمه‌یه‌ی گووگل، سیگنالێكه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌زگا بیر له‌وه بكاته‌وه كه پێویسته رابوه‌ستێت، نه‌ك كه‌سێك له ده‌ره‌وه فه‌رمانی پێ بكات كه راوه‌ستێت.