هه‌ولێر... بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
"به‌نیازبوون ره‌وانه‌ی وڵاتی كهندای بكه‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له راگهیندراوێكدا ئاماژه‌یپێكرد، له‌لایه‌ن كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌ران، له‌ناو شاری هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر پۆستێكی گوماناویدا گیرا كه بریتیی بوو له بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند، ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی 880 هه‌شت سه‌د و هه‌شتا گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری كریستاڵدا گیرا، كه به نیاز بوون له رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه ره‌وانه‌ی ئوستڕاڵیا بكرێت.
راشیگه‌یاند، ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی دیكه‌دا داگیرا كه له‌ناو پارچه‌یه‌كی یه‌ده‌گی ئامێری میكانیكی بڕی 1،840 یه‌ك كیلۆ و هه‌شت سه‌د و چل گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری (تلیاك)ـی تێدا شاردرابووه‌وه، كه به‌نیازبوون ره‌وانه‌ی وڵاتی كهندای بكه‌ن.
جه‌ختیكرده‌وه، تۆمه‌تباران ره‌وانه‌ی دادگا كراون.