"له كوردستان میدیای ژه‌هراوی كار له‌سه‌ر كاڵكردنه‌وه‌ی پیرۆزییه‌كان لای گه‌نجان ده‌كات"
كه‌ژان محه‌مه‌د: وڵاتانی ناوچه‌كه له ڕێگه‌ی كه‌سانی نابه‌رپرسه‌وه خه‌ڵكی عێراق و گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مه‌رامه سیاسییه‌كانیان به‌كارده‌هێنن

K24- هه‌ولێر:
كه‌ژان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و چالاك له بواری لاوان دووپاتیكرده‌وه، وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه به‌گشتی به‌دوای ده‌رفه‌تێكه‌وه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت بۆ مه‌رامه سیاسییه‌كانیان به‌كار بهێنن، پێشتریش له‌ساڵی 2015 ئه‌وه‌مان بینی كه چۆن خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان وه‌ك كارتی فشار له‌لایه‌ن توركیاوه به‌رامبه‌ر هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌كارهێنرا.
كه‌ژان محه‌مه‌د تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، به‌هۆی وڵاتانی دراوسێوه‌یه، كێشه ده‌خوڵقێنن و زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌كه‌ن و له رێگه‌ی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی نابه‌رپرسه‌وه هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن.
له‌باره‌ی گوتاری پۆپۆلیستی چه‌ند كه‌س و ده‌زگایه‌كیش له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و چالاكه‌ی بواری لاوان جه‌ختیكرده‌وه، له هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵ و ده‌زگای میدیایی ژه‌هراوی هه‌ن، بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، پیرۆزییه‌كان لای گه‌نجان و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ناشیرین بكه‌ن و وای لێ بكات خۆی به خاوه‌نی خاك و نیشتمان نه‌زانێت، كه به‌درێژایی مێژوو هیچ كات گه‌نجی كورد له به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به خاك و نیشتمان و پیرۆزییه‌كانی رای نه‌كردووه و به‌و شێوه‌یه ره‌شبین نه‌بووه.
هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو، ده‌بینین كه له 100 ساڵی رابردوودا هیچكات گه‌نجی كورد به‌مشێوه‌یه بێ ئیراده و ره‌شبین نه‌بیراوه، بۆیه زۆر گرنگه كه گه‌نجانی ئێمه هۆشیار بن.
دووپاتیشیكرده‌وه، شتێكی دیكه‌ی زۆر گرنگ هه‌یه كه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌ویش پێداچوونه‌وه‌یه بۆ پرۆگرامی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، كه ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی بكه‌ین، تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه له پرۆگرامه‌كانی خوێندن زۆر به‌كه‌می گرنگی به پرسه نیشتمانییه‌كان ده‌درێت، هه‌روه‌ها زۆریش به‌كه‌می ده‌بینین، گرنگی به‌وه درابێت، كه چۆن بتوانین له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵدا، خۆشه‌ویستی نیشتمان له‌ناخیان بچێنین، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئاڵا، پێشمه‌رگه، خاك، نیشتمان و پیرۆزییه‌كانی خۆشبوێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به زانكۆ و په‌یمانگه ئه‌هلییه‌كانیش كرد، كه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابیان له‌و ناوه‌ندانه‌ی خوێندن بڕوانامه به‌ده‌ستده‌هێنن و گوتی: ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌و زانكۆیانه ده‌رده‌چن، كه‌سایه‌تییه‌كیان لێ به‌رهه‌مدێت، كه باوه‌ڕیان به سیسته‌مێكی تاكگه‌رایی و جیهانێكی ئایدێڵ هه‌یه، كه له‌وانه‌یه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و سیسته‌مه ده‌سته‌به‌ر نه‌بێت و له پرسه نیشتمانییه‌كان داده‌ماڵرێن.
له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجان و رۆڵی میدیا و رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانیش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری گه‌نج و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی جێهێشتنی وڵات، كه‌ژان محه‌مه‌د گوتی: ده‌مێكه هاوارمان لێ هه‌ڵده‌ستێت و به‌رده‌وام بانگه‌واز بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه پێویسته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووسان ئه‌ركی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌ر,ه‌ها گوتیشی: چ نووسه‌ر یان رۆژنامه‌ووس و میدیاكار بێت، ده‌بێت سنوورێكیان بۆ دیاری بكرێت و نابێت رێگه بدرێت له‌ژێر ناوی نووسه‌ر یان رۆژنامه‌نووس و له‌ژێر په‌رده‌ی چه‌مكی "ئازادی ره‌ها" كارێكی وا بكه‌ن كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت، كه له هیچ شوێنێكی جیهان شتێك نییه به‌ناوی "ئازادی ره‌ها" و هه‌موو كار و پیشه‌یه‌ك سنووری خۆی هه‌یه، بۆیه پێویسته گه‌نجان له‌و راستییه تێبگه‌ن و وڵاته‌كه‌یان جێ نه‌هێڵن و شه‌ڕ له پێناو ئاینده‌ی خۆیان بكه‌ن و ئه‌و ئیراده‌یه ون نه‌كه‌ن، كه به بۆماوه‌یی له جیناتی گه‌نجی كورددا بوونی هه‌بووه، چونكه ئه‌م خاكه به‌رهه‌می خوێنی هه‌زاران شه‌هیده.
H.B