ده‌سته‌ی ژینگه‌ی كوردستان به‌شداری له لووتكه‌ی گلاسگۆ كرد
"مه‌به‌ست له‌كۆبوونه‌وه‌كه قسه‌كردن بوو له‌باره‌ی پێویستیی پابه‌ندبوونی وڵاته زلهێزه پیشه‌سازییه‌كان به‌جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كانیان له‌بواری یارمه‌تیدانی وڵاتانی زیان لێكه‌وتوو"

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی ژینگه‌ی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له رێكه‌وتی 11-11-2021 شاندی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه، به‌شداریی کۆبوونەوەیه‌كی تایبه‌تی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كرد، لە کۆنگرەی جیهانیی گۆڕانکاریی کەش و هەوای ناسراو بە (كۆپ 26) له گلاسگۆ به‌ڕێوه‌چوو.
ده‌سته‌ی ژینگه راشیگه‌یاند، مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌كه قسه‌كردن بوو له باره‌ی پێویستیی پابه‌ندبوونی وڵاته زلهێزه پیشه‌سازییه‌كان به‌جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كانیان له بواری یارمه‌تیدانی وڵاتانی زیان لێكه‌وتوو به‌هۆی ئاسه‌واره نه‌رێنییه‌كانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا.
سه‌ركرده‌كانی جیهان له گلاسگۆی سكۆتله‌ندا له باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و ژینگه‌ی جیهان كۆبوونه‌وه، كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی كرد.
ئه‌م لووتكه‌یه ئه‌مڕۆ كۆتایی پێدێت، كه سه‌ركرده‌كانی جیهان قسه‌یان له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی گازه‌كان كرد، هه‌روه‌ها پڕۆژه ژینگه‌ییه‌كان په‌ره پێده‌ده‌ن، بۆ ئه‌مه 100 سه‌ركرده‌ی جیهانی له‌سه‌ر رێكه‌وتنی پاراستنی ژینگه و دارستانه‌كان رێكه‌وتنیان ئیمزا كرد.
