له هه‌ولێر رۆژی جیهانی رادیۆلۆجی كرایه‌وه
هه‌فته‌ی رابردوو به سووپاسه‌وه جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاریدا به چاككردنه‌وه‌ی ئامێره پزیشكییه‌كان به پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامێرانه به‌رده‌وام بن له خزمه‌تكردن
K24 – هه‌ولێر:
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له چالاكییه‌كانی رۆژی جیهانی تیشك و رادیۆلۆجی كرد، كه ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و رایگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه سه‌رجه‌م ئامێره پزیشكییه‌كان نۆژه‌ن بكرێنه‌وه.
سامان به‌رزنجی ستایشی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه جیهانییه‌ی كرد و رایگه‌یاند، ئێستا تیشك و رادیۆلۆجی بووه‌ته به‌شێكی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ركردن و بووه‌ته جێگره‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان و رۆژ له دوای رۆژ ئه‌و بواره پێشده‌كه‌وێت.
گوتیشی: حكومه‌تی هه‌رێم به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته ژێرخانی ئامێره پزیشكییه‌كانی بواری تیشك، 86 ئامێری بواری تیشك هه‌یه و 38 سیتی سكان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، 22 ئامێری ئێم ئای ئاڕ و 6 ئامێری چاره‌سه‌ری به تیشك و 16 ئامێری قه‌سته‌ره بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به چاككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ئامێرانه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له خزمه‌تكردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو له به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی رادیۆلۆجی هاتووه‌ته ئاراوه.