لێژنه‌ی رێكخاری كۆپا ئامێریكا داوای لێبوردن له ئۆرۆگوای ده‌كات
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆرگوای: به داوای لێبوردن كردن ئه‌م هه‌ڵه‌یه راست نابێته‌وه
لێژنه‌ی رێكخاری پاڵه‌وانییه‌تی كۆپا ئامێریكا داوای لێبوردن له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای ده‌كات به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه دوور له مه‌به‌ست پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك ئه‌نجامیاندا، كه تێیدا له جێی ژه‌نینی سروودی نیشتمانی ئۆرۆگوای سروودی نیشتمانی چیللی ژه‌نرا، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆرگوایی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م هه‌ڵه‌یه به داوای لێبوردن راست نابێته‌وه.
لێژنه‌ی رێكخاری كۆپا ئامێریكا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه: " به‌ر له ده‌ستپێكی یارییه‌كه هه‌ڵه‌یه‌ك روویدا، ئه‌ویش به هه‌ڵه ژه‌ندنی سروودی نیشتمانی بوو.
هه‌روه‌ها لێژنه‌كه ده‌ڵێت: " داوای لێبوردن له فێدراسیۆنی ئۆرۆگوای و هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای و نه‌ته‌وه‌ی ئۆرۆگوای له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وادارانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه ده‌كه‌ین، هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه ته‌كنیكیانه دووباره نه‌بێته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوای له یه‌كیه‌مین یاریی خۆی له كۆپا ئه‌مێریكای 2016 له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مێكسیكۆ به ئه‌نجامی (3 ـ1) دۆڕا، تاكه گۆڵه‌كه‌ی ئۆروگوای (دیێگۆ گۆدین)ـی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌كه له خوله‌كی 74 تۆماری كرد.