19 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری كۆرۆنای راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (12ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) ئاماری 24 كاتژمێری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، له‌كۆی 6 هه‌زار و 118 پشكنین، 502 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 19 تووشبووی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه 744 تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به ئاماری كۆرۆنا:
