كۆچبه‌رێك دوای گیانله‌ده‌ستدانی براكه‌ی له بێلاڕووسه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بیلال چیرۆكی گیانله‌ده‌ستدانی براكه‌ی له بێلاڕووس ده‌گێڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆچه‌به‌رێك له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نوێده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه له بێلاڕووسه‌وه گه‌ڕایه‌وه، كه له‌گه‌ڵ براكه‌یدا كۆچیان كردبوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی براكه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد، ئه‌و گه‌نجه به كوردستان24ی راگه‌یاند، به هه‌وڵی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و نه‌هامه‌تییه رزگارم بوو و توانیم بگه‌ڕێمه‌وه.
ئه‌و كه‌سه‌ی له بێلاڕووسه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، گه‌نجێكی 25 ساڵه، ناوی بیلاله، به‌ر له 25 رۆژ پێش ئێستا له‌گه‌ڵ كوردۆ-ی برای بڕیاریاندا هه‌رێمی كوردستان به‌جێبهێڵن و به‌ره‌و بێلاڕووس بڕۆن، باوكی ئه‌و گه‌نجه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی له‌به‌ر چاولێكه‌ری رۆیشتوون.
بیلال كه ئێستا له فڕۆكه‌ی خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه پێشوازی لێكرا، ئاشكرای كرد، له بێلاڕووسه‌وه نه‌هامه‌تی زۆرم بینیوه و برا گه‌وره‌كه‌م گیانی له‌ده‌ستدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ره‌وشی ئه‌و سه‌رسنووره‌ی بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا زۆر خراپه، بۆیه ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی نه‌چێت قازانجی زۆر زیاتره له‌وه‌ی ده‌چێت.
باوكی بیلال كه كوردۆ-ی كوڕی له‌ده‌ستداوه، بۆ كوردستان24 گوتی: داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌م رێگه نه‌ده‌ن رۆڵه‌كانیان خۆیان له‌و رێگه‌یه بده‌ن، ئه‌وانه‌ی له بێلارووس گیریانخواردووه، ژیانیان له مه‌ترسیدایه، ئه‌وان پارچه نانێكیشیان ده‌ست ناكه‌وێت.
كوردۆ-ی ته‌مه‌ن 35 ساڵ له بێلارووس له‌گه‌ڵ بیلالی برای بووه، كاتێك گیانی له‌ده‌ستداوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌رمی كوردۆش ده‌گه‌ڕێننه‌وه.