فه‌ڕه‌نسیه و ویستویه‌تی هێرش بكاته سه‌ر فه‌ڕه‌نسا
ده‌زگای ئاسایشی ئۆكرانیا پلانی ده‌ستگیركراوه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێت
K24 – هه‌ولێر
ئه‌و كه‌سه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئۆكرانیاوه كۆتایی مانگی ڕابردوو ده‌ستگیر كراوه و پلانی داڕشتووه پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای 2016 و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كاندا چه‌ند جێگه‌یه‌ك له فه‌ڕه‌نسا بكه‌نه ئامانج.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی ئۆكرانیا زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره به میدیاكان داوه و ڕایگه‌یاندووه" ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه پلانی چه‌ندین كرده‌وه‌ی فراوانی له فه‌ڕه‌نسا داناوه.
میدیای فه‌ڕه‌نسی ناوی تۆمهتبارهكهیان ئاشكرا كردووه كه ناوی ( گریگۆر ) ه و ته‌مه‌نی 25 ساڵه و له سنوری ئۆكرانیا و پۆڵۆنیا ده‌ستگیر كراوون.
به‌رپرسه ئۆكرانیه هه‌روه‌ها گوتویه‌تی ده‌ستگیركراوه‌كه له‌باره‌ی سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی و په‌نابه‌ران قسه‌ی توندی كردووه و ویستویه‌تی به سودوه‌رگرتن له‌و گروپه نایاساییانه‌ی له ئۆكرانیا بازرگانی به چه‌كه‌وه ده‌كه‌ن ده‌ستی به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ڕابگات و بۆ ئامانجه‌كانی به‌كاری بهێنێت.
ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاندبوو" تیرۆر و مانگرتن هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا كه له ڕۆژی هه‌ینی داهاتووه‌وه له فه‌ڕه‌نسا ده‌ست پێده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ڕێكاری ئاسایشی توند گیراوه‌ته به‌ر تاوه‌كو ڕێگا له‌هه‌ر كرده‌یه‌كی توندوتیژی و تیرۆریستی بگیرێت.