وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
12 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (13ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (322) كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و (12) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (4) هه‌زار و (482) كه‌س ئه‌نجامدراوه و (706) تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.