پارتی و یهكێتی بهبێ گۆڕان كۆدهبنهوه
K24 - ههولێر:
پارتی و یەکێتی بێ بەشداری گۆڕان لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆدەبنەوە، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشکرای دەکات پارتی و یەکێتی هەر کات پێوست بێت کۆدەبنەوە، چونکە ئەم وڵاتە لە هەموو روویەکەوە لە ئەستۆی ئەو دوولایەنەدایە و ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتیش ئاشکرای دەکات ئەوان چاوەرێی یەکێتین بۆ کۆبوونەوە، کوردستان بیست و چوار لەم راپۆرتەدا ئەجێندای کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات.
پارتی و یەکێتی بە بێ بەشداری بزووتنەوەی گۆران کۆدەبنەوە ئەمە لە کاتێکدایە بریار بوو شاندی بزووتنەوەی گۆران یەکێتی بە هاوبەشی لەگەڵ پارتی کۆببنەوە, مەبەستی کۆبوونەکەی پارتی و یەکێتی لە زاری بەرپرسانی یەکێتییەوە ئاشکرا دەبێت.
لەم کۆبوونەوە گفتوگۆ لە بارەی ئایيندەی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم و چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی و کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و پێداچوونەوە بە پەیوەندیيەکانی هەولێر و بەغدا و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەو شەری رزگارکردنی موسڵ دەکرێت.
هەشت مانگە ئاڵۆزیەکانی نێوان پارتی و گۆران بەبێ چارەسەر ماوەتەوە لەو ماوەیەشدا پارتی یەکێتی چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە بۆ ئەم کۆبوونەوەیەش پارتی چاوەریی یەکێتییە. پارتی پێ وایە ئایندەی کوردستان و بارودۆخی عێراق دەخوازێت هەموو لایەنەکان پێکەوە بن.
کوردستان 24 زانیویەتی دیارینەکردنی رۆژی کۆبوونەوهکەی پارتی و یەکێتی پەیوەندی بە بارودۆخی نێوخۆیی یەکێتیەوە هەیە, چونکە لە بارەی رێکكەوتنە سیاسيیەکەیان لەگەڵ گۆڕان, بۆچوونی جیاواز هەیە و بەشێک لەسەرکردەکان لەگەڵ رێککەوتنەکە نین.