هه‌تا 4 چه‌كداری داعشیان له‌ناوبرد، 3 هاووڵاتی مه‌ده‌نییان كوشت
تاڵیبان له باشووری ئه‌فغانستان هێرشی كرده سه‌ر حه‌شارگه‌كانی داعش

K24- هه‌ولێر:
چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانیان ژماره‌یه‌ك هێرشی جیاوازیان له ویلایه‌تی قه‌نده‌هاری باشووری ئه‌و وڵاته كرده سه‌ر چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌ك، كه گومان ده‌كرا هی باڵی ناوخۆیی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش بن.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، عه‌بدولغه‌فار محه‌مه‌دی، فه‌رمانده‌ی چه‌كدارانی هه‌رێمیی تاڵیبان رایگه‌یاند، "ئه‌و كرده چه‌كدارییه له دژی چه‌كدارانی ویلایه‌تی خوراسانی داعش له نیوه‌شه‌وی رابردووه‌وه له چوار كه‌رته‌وه له‌و ویلایه‌ته ده‌ستی پێكرد و تا به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ئێستا له كوشتنی 4 چه‌كدارای داعش له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا دڵنیا بوونه‌ته‌وه و چه‌كدارێكی 10 چه‌كداری دیكه‌شیان ده‌ستگیر كردووه.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، یه‌كێك له چه‌كدارانی دیكه‌ی داعش خۆی له‌ناو خانووێكدا ته‌قانده‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له‌سه‌ر زاری ئه‌و فه‌رمانده‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان بڵاویكرده‌وه، له‌و كرده چه‌كدارییه‌دا، به‌لایه‌نی كه‌م 3 هاووڵاتی سڤیلیش كوژران.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
H.B