مێسی به‌شداریی یه‌كه‌مین یاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ناكات
له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ داده‌نیشێت
به‌پێی هه‌واڵی ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، لیۆنێل مێسی به‌هۆی پێكانه‌كه‌یه‌وه به‌شداریی یه‌كه‌مین یاریی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنیتنا له به‌رانبه‌ر چیللی ناكات كه بریاره له كات 5:00ـی به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه به‌ڕێوه بچێت.
پێگه‌ی espnfcـی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه مێسی له‌وه‌ته‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌مێریكا ته‌نیا 2 جار توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان ڕا بكات، هه‌ڵبه‌ت هه‌ستی به ئازاریش كردووه.
مێسی له 27ـی مانگی رابردوو له یارییه دۆستانه‌كه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و هۆندوراس له خوله‌كی 64 تووشی پێكان بوو.
تاتا مارتینۆی راهێنه‌ریش له دوایین لێدوانی‌دا، مێسی له به‌شداربوونی سه‌رپشك كردووه، جه‌ختیشی له‌وه كردۆته‌وه كه بارودۆخی پێكانه‌كه‌ی باشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی لای هانده‌رانی ئارجێنتینا دروست كردووه خراپی بارودۆخی ده‌روونی مێسییه كه له سێ رۆژی رابردوو به‌هۆی خۆدزینه‌وه له‌باج له‌به‌رده‌م دادگا وه‌ك تۆمۆتبار وه‌ستا.