دۆرتمۆند یاریزانێكی له بایرن میونشن رفاند
یانه‌ی بورسیا دۆرتمۆند به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی بایرن میونشن (سباستیان رۆدی) راگه‌یاند.
یانه‌ی دۆرتمۆند له ئه‌كاونتی فه‌رمی یانه‌كه‌ش گرینگی به گواستنه‌وه‌ی (رۆدی) ته‌مه‌ن 25 ساڵان داوه كه رایگه‌یاندووه كه به گرێبه‌ستێكی 4 ساڵه له یانه باڤارییه‌كه‌وه په‌یوه‌ندی به دۆرتمۆنده‌وه كردووه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌مڕۆ (رۆدی) به سه‌ركه‌وتوویی پشكنینه پزیشكییه‌كانی تێپه‌ڕ كردووه و به بڕی 12 تا 15 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زه‌رده‌واڵه‌كانی دۆرتمۆنده‌وه كردووه و پێشتریش یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵان كردووه.