یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ڵامی داوایه‌كی بارزانی ده‌داته‌وه
بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی راسپاردووه
K24 - هه‌ولێر:
له وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا، هەوڵی هاوکاریکردنی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بدات.
پرسی هاریکاری هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجارە لە کۆبوونەوەی فەرمی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپادا باس دەکرێ و لە دوو بارەوە گرنگە.
دلاوەر خالد ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24ی راگه‌یاند، بڕیاری هاوكاركردنه‌كه له‌دوای ئاراسته‌كردنی په‌یامێكی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو، كه له مانگی شوبات/ یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ، بۆ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وروپا و سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپای ره‌وانه‌كرد.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی راشیگه‌یاند، له په‌یامه‌كاندا بارزانی، ره‌وشی دارایی هه‌رێم، هاتنی رێژه‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ران، شه‌ڕی داعش و بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له‌لایه‌ن به‌غدا، روون كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌ریه‌ك له بانكی نێوده‌وڵه‌تی (World Bank) و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی (IMF)، و بانكی وه‌به‌رهێنانی ئه‌وروپا (IIB) راسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی پرسی هاوكاری دارایی هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ بكه‌ن.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داواكردنی هاوكارییه‌كان له یه‌كێتی ئه‌وروپا، له چوارچێوه‌ی هاوبه‌شی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش.