كچه‌ كوردێك به‌مشێوه‌یه‌ به‌رگری له‌ مافی ئاژه‌ڵان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

کچێکی کورد بە وێنەی ئەسپە کوژراوی قاچاخچییەکانه‌وه‌ دەردەکەوێت، لەوکاتەی حەسەن ڕوحانی سەرۆککۆماری ئێرانی سەردانی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کردووە.

ئەم هەڵوێستە لەبەرامبەر ئەو کردارەدا خراوەتەڕوو، کە هێزە سەربازییەکانی ئێران، ماوەیەکە بۆ ڕێگەگرتن و نەهێشتنی قاچاخچێتی لەسەر سنوورەکان، پەنایان بۆ کوشتنی ئەسپەکانیان بردووە.

لەوکاتەی سەرۆککۆمار دەچێتە شاری مهاباد، ئەم کچە بەم جۆرە نیگەرانی و ناڕەزایی دەردەبڕێت و وەك بەرگرییەك بۆ مافی ئاژەڵ، لەسەر وێنەکە دەنووسێت: "ئەسپی قاچاخچییەکان گوناهیان نییە، نا بۆ کوشتنی ئاژەڵی بێ گوناح".

ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان، پەنایان بردووەتە بەر قاچاخچیەتی و لە نێوان سنوورەکاندا، بە ڕێگای ئەسپ و زۆرێکیشیان بەهۆی کۆڵبەری کاڵا و کەل و پەل دەگوازنەوە،ناو بەناو جگە لە ئەسپەکانیان خۆشیان بونەتە قوربانی ئەو کارە و ژمارەیەکیان لەو سنورانەدا کوژراوون