عادل نوری: زیاتر له 550 ملیار دۆلار له پرۆژه‌كانی وه‌همیدا به فیڕۆ دراوه
عه‌بادی ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی نییه
K24 - هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند زیاتر له 550 ملیار دۆلار به‌هۆی پرۆژه‌كانی وه‌همی، گه‌نده‌ڵی و دزی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو به فیڕۆ دراوه. هه‌روه‌ها حكوومه‌تی ناوه‌ندیش به جیدی نه‌بوون له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران تۆمه‌تبار كرد.
عادل نوری رایگه‌یاند دۆسیه‌ی گه‌وره و مه‌ترسیداری به‌رپرسانی باڵا به‌رز سه‌باره‌ت به دارایی و ماڵ و موڵكی ده‌وڵه‌ت له به‌رده‌ستی لیژنه‌كه‌یان داوه كه به ملیارات دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، ئه‌و بڕه پاره‌یه به فیڕۆ دراوه یان بۆ بانكه‌كانی ده‌ره‌وه گواستراوه‌ته‌وه، یان له وه‌به‌رهێنان و به‌رتیل و گرێبه‌ستی گه‌نده‌ڵ به فیڕۆ دراوه.
به وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی نه‌زاهه، هێشتا چاره‌نووسی ملیارات دینار نادیاره و هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ نه‌بوونی حیساباتی كۆتایی ساڵی دارایی گه‌ڕاندنه‌وه. زۆربه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌همی به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه حیساباتی كۆتاییان نییه و ئێمه نازانین كه چۆن و كه‌ی له ساڵی 2007ـه‌وه تا ئێستا خه‌رجكراوه و ناتوانین به وردی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌ستنیشان بكه‌ین، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ته‌نیا مه‌زنده‌كردنه.
عادل نوری له لێدوانێكدا بۆ "العرب الیوم" رایگه‌یاندووه به ته‌خمینی شاره‌زایان، زیاتر له 550 ملیار دۆلار به فیڕۆدراوه كه هیچ ئاسه‌وارێك له 360 ملیار دۆلار نه‌ماوه و نازانین بۆ كوێ رویشتووه. هه‌رچه‌نده شه‌و و رۆژ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كار ده‌كه‌ین، به‌لام به‌داخه‌وه هیچ ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكاره‌وه، له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ئه‌م بابه‌ته نابینرێت.