جه‌عفه‌ری بەرگری لە قاسم سولەیمانی دەکات
"وەك راوێژكار لەگەڵ ھێزە عێراقییەكاندایە"
K24 - ھەولێر
وەزیری دەرەوەی عێراق بەرگیری لە قاسم سولەیمانی دەكات و دەڵێ لە شەڕی دژی داعش ئەو تەنھا وەك راوێژكار لەگەڵ ھێزە عێراقییەكاندایە.
ئیبڕاهیم جەعفەری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، لەبارەی رۆڵی قاسم سولەیمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێرانی لە شەڕەکانی فەللوجە، رایگه‌یاند:"وه‌ك راوێژكار له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كاندا به‌شداره له جه‌نگی داعش، هه‌وره‌ك چۆن سه‌ربازه ئهمریكهكیان له عێراقدا راوێژكارن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ره‌تیكرده‌وه كه هاووڵاتیان له فه‌للوجه ئازاردرابن و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هێزه عێراقییه‌كان سەلامەتی هاووڵاتیانی ناوچەکەیان لا گرنگە.
ئەمە لە کاتێکدایە، خودی حەیدەر عەبادی، دانی بە پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی داناوە دژبە خەڵکی فەللوجە.