نووسه‌رانی عه‌ره‌ب: ئێران تۆڵهكاره
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: قاسم سوله‌یمانی ڕاوێژكاره
K24 – هه‌ولێر
ژماره‌یه‌ك میدیای عه‌ره‌بی و نوسه‌رانی عه‌ره‌ب به‌شداریی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس (قاسم سوله‌یمانی ) به ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی ئێران له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه ژماره‌یه‌ك نوسه‌ری عه‌ره‌ب ئه‌م ده‌ستوه‌ردانه‌ی ئێران به هه‌نگاوێك بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له عه‌ره‌ب ناوده‌به‌ن و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئێران ئه‌جێندای خۆی جێبه‌جێ ده‌كات و ده‌یه‌وێت هه‌یمه‌نه‌ی خۆی نه‌ك ته‌نها له‌باشوری عێراق، به‌ڵكو به‌سه‌ر عه‌ره‌بی سوننهشدا بسه‌پێنێ.
ئه‌م ڕه‌خنه و نیگه‌رانیانه له‌كاتێكدایه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ڕایگه‌یاندووه" فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران، لیوا ( قاسم سوله‌یمانی ) وه‌ك ڕاوێژكاری حكومه‌تی عێراقی كارده‌كات له پۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی شاری فه‌لوجه‌دا.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌واناندا له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن،زیاتر له‌باره‌ی ڕۆڵی ڕاوێژهكاره سه‌ربازییه‌كان له عێراق قسه‌ی كرد و بوونی سوله‌یمانی وه‌ك یه‌كێك له‌و ڕاوێژكاره سه‌ربازییانه ناوبرد كه ئێستا له عێراقدا هاوكاری هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن.
ناوبراو ئاماده‌یی قاسم سوله‌یمانی وه‌ك هه‌ر ڕاوێژكارێكی دیكه‌ی، ئه‌مریكی،بریتانی،كه‌نه‌دی و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی وڵاتانی جیهان ناوبرد كه عێراق داوای هاوكاری لێكردوون.