عه‌بادی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر ده‌كات هاوڵاتیانی سڤیلیان ئه‌شكه‌نجه داوه
سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كهناڵانهش تۆمار ده‌كات بانگه‌شه‌یان بۆ داعش كردووه
K24 – هه‌ولێر
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند ئه‌و ناوچانه‌ی هێزه عێراقیه‌كان له میانی ئۆپه‌راسیۆنی ناوچه‌كانی فه‌لوجه كۆنترۆڵیان كردووه، زیاتره له ڕووبه‌ری شاری فه‌لوجه.
هه‌روه‌ها فه‌رمانی داوه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكرێن كه له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا زێده‌ڕۆییان كردووه و هاوڵاتیانی سڤیلیان ئه‌شكه‌نجه‌داوه.
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی عێراق له زاری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه گواستویه‌تیه‌وه كه هێزه ئه‌منیه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی سه‌ركه‌وتوو بوون له پرۆسه‌كه و توانیویانه ڕووبه‌رێكی فراوان له‌میانی شه‌ڕی ڕزگاركردنی فه‌لوجه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
عه‌بادی له‌باره‌ی ئه‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندن و كه‌ناڵه تهلهفزیۆنیانهشی كه بانگه‌شه بۆ داعش ده‌كه‌ن، یان په‌یامه‌كانیان له به‌رژه‌وه‌ندی داعش ده‌شكێته‌وه ده‌داته دادگا و سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.
ئه‌م قسانه‌ی عه‌بادی له كاتێكدایه ( ده‌سته‌ی زانایانی موسوڵمان ) كه ڕێكخراوێكی سوننه‌كانه ڕایانگه‌یاندووه ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاوڵاتیانی سڤیل كه له‌لایه‌ن میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقیه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت ( قه‌سابخانه‌یه‌كی بێزهونه ) به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌ی سهقلاوییهی نزیك فه‌لوجه.
هه‌روه‌ها ئه‌و هێزانه‌یان تاوانبار كردووه به‌وه‌ی تا ئێستا به‌سه‌دان خه‌ڵكی سڤیلیان ده‌ستگیر كردووه و چاره‌نوسیان دیار نیه و خه‌ڵكانێكی زۆریش به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیگه‌رانه ئه‌شكه‌نجه دراوون.
ئۆباڵی ئه‌م تاوانهنهش به پێی ڕاگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی زانایانی سوننه، له ئه‌ستۆی ئێرانه و ئه‌و بارودۆخه به پرۆژه‌ی ئێرانی ناو ده‌به‌ن.