وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی وەزیری بەرگریی توركیا دەداتەوە

ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی لە پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان

خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە - 18/1/2021 - هەولێر
خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە - 18/1/2021 - هەولێر

K24 – هەولێر

وەزارەتی لە پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی وەزیری تورکیا دەداتەوە و رایگەیاند: "وتەكانی خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا لەمەڕ ئینكاركردنی كوردستان جێگەی سەرسوڕمانە".

وەزارەتی پێشمەرگە لەو راگەیەندراوەدا رایگەیاندووە: "بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە كەسێك لە پێگەیەكی فەرمیی دەوڵەتدا رێگە بە خۆی بدات ئینكاری واقیعێكی مێژوویی و دیموگرافی و جیوگرافی بكات، كە لە راستیدا خۆشی قەناعەتی پێی نییە. ئەو بەڕێزە خۆشی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و، پێمان ناڵێ ئەو شوێنەی سەردانی كردووە كوێیە و ناوی چییە؟".

وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە: "عەقڵیەتی ئینكاركردنی میللەتێك و جیۆگرافیاكەی هەمیشە سەرچاوەی كێشە و گیروگرفت بووە و بە هیچ ئەنجامێك ناگات".

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە:.

وتەكانی خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا لەمەڕ ئینكاركردنی كوردستان جێگەی سەرسوڕمانە. بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە كەسێك لە پێگەیەكی فەرمیی دەوڵەتدا ڕێگە بە خۆی بدات ئینكاری واقیعێكی مێژوویی و دیموگرافی و جیوگرافی بكات كە لە ڕاستیدا خۆشی قەناعەتی پێی نییە. ئەو بەڕێزە خۆشی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و، پێمان ناڵێ ئەو شوێنەی سەردانی كردووە كوێیە و ناوی چییە؟

ئەگەر ئەم بەڕێزە لە بوونی جیۆگرافیای كوردستان هەر گومانی هەیە با ئاوڕێك لە بەڵگەنامە و مێژووی عوسمانییەكان بداتەوە ئینجا بۆی دەردەكەوێ كوردستان هەیە یان نییە. عەقلیەتی ئینكاركردنی میللەتێك و جیۆگرافیاكەی هەمیشە سەرچاوەی كێشە و گیروگرفت بووە و بە هیچ ئەنجامێك ناگات.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان

خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە - 18/1/2021 - فڕۆكەخانەی هەولێر
خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە - 18/1/2021 - فڕۆكەخانەی هەولێر
Fly Erbil Advertisment