ده‌میرتاش: ئه‌ردۆغان مه‌رجی پاڵێوراوبوونی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی نییه
ده‌میرتاش: ئه‌ردۆغان بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵای نییه
K24 - هه‌ولێر
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په رایگه‌یاند سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان مه‌رجی پێویست به پاڵێورابوون و هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیای نییه.
ده‌میرتاش بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه پاڕێزهكهی بۆ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا نارد و رایگه‌یاند ئه‌ردۆغان بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵای نییه كه مه‌رجێكی سه‌ره‌كییه بۆ پاڵێوراوبوون بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی توركیا.
پارێزه‌ری ده‌میرتاش داوا له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی توركیا كردووه، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكات كه ئه‌ردۆغان بڕوانامه‌ی خویندنی باڵای هه‌یه یان نا؟ كه ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی تێدا نه‌بێت، پێویسته هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
كه‌نعان ماچئۆغلو پاش سه‌ردانكردنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له لێداونێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند ئیدی تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه، كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌كات و زانیاری پێویست بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كاته‌وه.