وه‌زاره‌تی كاره‌با: پرۆژەیەکی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین جێبەجێ دەکرێت

"پڕۆژەکە بە تێچوونی نزیکەی 112 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی داهاتی کارەبا جێبه‌جێ ده‌كرێت"

پڕۆژەکە بە تێچوونی نزیکەی 112 ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت
پڕۆژەکە بە تێچوونی نزیکەی 112 ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە گوندی چناران لە ناحیەی هێرۆ لە قەڵادزێی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی راپه‌ڕین.

وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیگه‌یاند، پڕۆژەکە بە تێچوونی نزیکەی 112 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی داهاتی کارەبا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌با جه‌ختیكرده‌وه‌، لە ماوەی 35 رۆژدا ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ته‌واو ده‌كرێت.