لە ئیستەنبوڵ تەقینەوەیەك روویدا
K24 - ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا لە ناوچەی بەیازی شاری ئیستەنبوڵ، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە وێستگەی ڤەزنەجیلەر، بە پاسێكی پۆلیسدا تەقێنرایەوە، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان قوربانی لێكەوتووەتەوە.
پەیامنێری (كوردستان24) لە ئێستەنبوڵ رایگەیاند: "لە ناوچەی بەیازی ئیستەنبۆڵ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بە پاسێكی پۆلیس تەقیوەتەوە و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان چەند كەسێك بەھۆی تەقینەوەكە بوونەتە قوربانی و تیمەكانی فریاگوزاری و ئەمبوڵانس گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە و ھێزە ئەمنییەكان رێوشوێنی ئەمنی توندیان لە ناوچەكەدا گرتووەتەبەر".
پەیامنێرمان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "ئەو ناوچەیەی تەقینەوەكەی لێ رووداوە ناوچەیەكی قەرەباڵغە و تەقینەوەكە زیانی زۆری ماددی بە ناوچەكە گەیاندووە".
لە كاتی سەردانیكردنی شوێنی رووداوەكە لە لێدانێكی رۆژنامەوانیدا والی شاری ئیتەنبوڵ رایگەیاند: "بەھۆی تەقینەوەكە 7 پۆلیس كوژراون و 4 ھاووڵاتییش گیانیان لە دەستداوە ھەروەھا 36 كەسیش بریندار بوونە".