ئاكه‌په: له‌وانه‌یه ئه‌ردۆغان ياسای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی ڤیتۆ بكات
ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌ردۆغان هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌یه
K24 – هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری و بڕیارده‌ری پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار رایگه‌یاند سه‌رۆك كۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌توانێ یاسای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران ڤیتۆ بكات.
پرۆژه یاسای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران له لایه‌ن ئاكپارتییه‌وه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی توركیا كرابوو كه به ده‌نگی ته‌واوی په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په و مه‌هه‌په و 20 په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په به كۆی گشتی 376 ده‌نگ په‌سندكرابوو و بۆ واژووكردنی بۆ سه‌رۆك كۆمار نێردراوه و ئێستا ته‌نیا رۆژێك له‌به‌رده‌م ئه‌ردۆغان ماوه بۆ واژووكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی، كه پێویسته تا رۆژی چوارشه‌ممه بڕیار بدات.
ئایهان ئۆغان به ئاماژه‌پێدان به‌وه‌ی كه ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌ردۆغان هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌یه، وتی: "له‌سه‌ر بنه‌مای هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك وا ناڵێم، به‌ڵام ده‌توانێت یاساكه بگه‌ڕێنته‌وه بۆ په‌رله‌مان".