شه‌وێك له ساردكه‌ره‌وه‌ی به‌شی مردووان و توێكاری مایه‌وه
پیاوێك دوای رووداوێكی هاتووچۆ هێنایانه نه‌خۆشخانه، پزیشكه‌كانیش وایانزانیوه مردووه بۆیه له به‌شی مردووان هه‌ڵیانگرت
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویكرده‌وه، پیاوێك دوای رووداوێكی هاتووچۆ شه‌وێك له شوێنی هه‌ڵگرتنی مردووان مایه‌وه، پزیشكه‌كان وایانزانیوه مردووه، بۆیه له ساردكه‌ره‌وه‌ی به‌شی توێكاری هه‌ڵیانگرتووه، تا كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌گه‌نه نه‌خۆشخانه.
سرێكیش كومار (45 ساڵ) له رووداوێكی هاتووچۆ، كه له ناوچه‌ی مراد ئاباد به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی نیوده‌لهی-ی هیندستان ده‌ڕۆیشت، ماتۆڕێك خۆی پێداده‌كێشێت، دواتر بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكومی ده‌گوازرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی "سرێكیش" بۆ نه‌خۆشخانه حكومییه‌كه، یه‌كێك له پزیشكه‌كان پشكینی بۆ ده‌كات و ده‌ڵێت گیانی له‌ده‌ستداوه، دواتر به مه‌به‌ستی توێكاری، بۆ به‌شی ساردكه‌ره‌وه ده‌گوازرێته‌وه و له‌وێ هه‌ڵده‌گیرێت، تا كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌گه‌نه نه‌خۆشخانه.
راجندرا كومار، سه‌رپه‌رستیاری پزیشكیی نه‌خۆشخانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پزیشكی فریاكه‌وتن ئه‌و پیاوه‌ی پشكنیوه و له راپۆرته‌كه‌یدا مردنی "سرێكیش كومار"ی تۆماركردووه، بۆیه ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ساردكه‌ره‌وه‌ی به‌شی توێكاری كراوه، تا دوای 6 كاتژمێر كه‌سوكاره‌كه‌ی گه‌یشتن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاتێك تیمی پۆلیس و خێزانه‌كه ویستوویانه به‌ڵگه‌نامه‌ی مردنه‌كه‌ی ته‌واو بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی توێكاری بۆ جه‌سته‌كه‌ی بكرێت، ده‌ركه‌وتووه هێشتا زیندووه و هه‌ناسه ده‌دات.
ئه‌و پزیشكه ئاشكرای كرد، پیاوه‌كه ته‌مه‌نی 45 ساڵه، ئێستا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری له نه‌خۆشخانه‌یه، به‌ڵام هێشتا له بێهۆشیدایه، گوتیشی: ئه‌وه‌ی روویداوه، ته‌نیا موعجیزه‌یه، به‌ڵام لیكۆڵینه‌وه له‌و راپۆرته ده‌كه‌ین، كه ئه‌و پیاوه‌ی به‌هه‌ڵه به مردوو تۆماركردووه.