وه‌زاره‌تی كاره‌با ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد

"لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران"

وه‌زاره‌تی كاره‌با ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد
وه‌زاره‌تی كاره‌با ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد

K24 - هەولێر:

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کار و پلانی باشتر بۆ چاككردنی دۆخی کارەبا لە وەرزی زستان ده‌خاته‌ڕوو.

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بە سەرپەرشتی کەمال محه‌مه‌د ساڵح ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

-تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی كارەبا پابەندی بڕیارەکانی کۆنتڕۆڵی ناوەندی وەزارەت دەبن.

-ئامادەکاریی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دابەشکردنی کارەبا بۆ وەرزی زستان لە مانگەکانی (2,1,12) دەکرێت.

-ڕاپۆرتی (داهاتی کارەبای شارەکان و سەرپێچییەکان) ئامادە دەکرێت.

-هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بەردەوام دەبێت و ڕێکكاریی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.

-بە کەمکردنەوەی رۆتین و دابینکردنی پێداویستییەکانی، پڕۆژەی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت و ژمارەیەکی زیاتر دەبەسترێت.

-لیژنەکانی پێوەری زیرەک لە پارێزگاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ناوەندی پێوەری زیرەک، کێشەی دانانی پێوەری زیرەک بۆ ئەو هابەشانەی کارەبا چارەسەر دەکەن کە ستوونی کارەبایان نییە.

لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كاره‌با
لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كاره‌با