ژنه داعشێكی به‌ریتانی: به‌ڵێنیان پێم‌دا بمبه‌ن بۆ به‌هه‌شت بردمیان بۆ دۆزه‌خی سووریا
"له ئێستادا هه‌ست به ژیانێكی ناخۆش ده‌كه‌م"

K24 - هەولێر:
شه‌میما ژنه داعشێكی به‌ریتانییه، وڵاته‌كه‌ی له ساڵی 2015ـه‌وه جێهێشت و له سووریا په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كرد، له‌وێ پێیان گووتبوو ده‌تبه‌ین بۆ به‌هه‌شت، ده‌ره‌نجام بردیان بۆ دۆزه‌خی ته‌قینه‌وه و كووشتن و بڕین.
شه‌میما ئه‌و ژنه داعشه به‌ریتانییه‌یه داوایكرد له وڵاته‌كه‌ی دادگایی بكرێت، كه له ساڵی 2015 په‌یوندی به داعشه‌وه كردووه.
شه‌میما رایگه‌یاند، ئێستا هه‌ست به ژیانێكی ناخۆش ده‌كه‌م، ژماره‌یه‌ك هاوڕێی به‌ته‌مه‌ن له‌خۆم گه‌وره‌تر هانیاندام بچمه ریز چه‌كدارانی داعش.
شه‌میما گوتی: ئاماده‌م له به‌رده‌م دادگا لێپێچینه‌وه‌م له‌گه‌ڵدا بكرێت، تا ئێستا ئه‌و هه‌له‌م بۆ نه‌ڕه‌خساوه، چاوه‌ڕێش ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر دادگایی بكرێم، به‌ند بكرێم، ته‌نیا ئه‌و تاوانه‌م ئه‌نجامداوه كه به‌ریتانیام جێهێشت و چوومه سووریا.
ده‌شڵێت، من به‌ریتانیام خۆشده‌وێت، ته‌نیا رقم له ژیانی خۆم بووه‌ته‌وه، ده‌توانم له داهاتوودا وه‌ك ژنه به‌ریتانییه‌ك ژیانی ئاسایی به‌سه‌ر به‌رم، ئێستا خانه‌واده‌كه‌م ون كردووه، په‌یوه‌ندیم له گه‌ڵیاندا نییه، تا ئه‌و ئاسته كه به‌نگلادش وڵاتێكی داگیركاری به‌ریتانییایه، نایه‌وێت من له لایان بژیم.
شه‌میما ماڵه‌كه‌ی خۆی له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا جێهێشت، كاتێك به‌ڵێنیان پێدابوو بیبه‌ن بۆ به‌هه‌شت، له‌به‌رامبه‌ردا بردیان بۆ دۆزه‌خی زه‌وی، كاتێك به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه كاری زۆر قێزه‌ونی له ریزی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامداوه.