6 گوندی دیکە لە دەوروبەری منبج لە ژێر دەستی داعش رزگاركران
لە هەندێك میحوەر رۆکێتەکانی هێزە کوردییەکان دەگاتە شارۆچکەی منبج
K24 - ھەولێر
هێزەکانی سووریای دیموکرات 6 گوندی دیکەیان لە دەوروبەری شارۆچکەی منبج کۆنتڕۆڵکردەوە.
ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سووریای دیموکرات و شەڕڤانانی ئەنجوومەنی لەشکری منبج بەردەوامە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی منبج و لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، شەش گوندی دیکەیان خستووەتە ژێر دەسەڵاتی خۆیان و لە هەندێك میحوەر رۆکێتەکانی هێزە کوردییەکان دەگاتە شارۆچکەی منبج.
بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکاندا، 26 چەکداری داعش کوژراون.
رۆژی 1ی ئەم مانگە ھێزەكانی سووریای دیموكرات ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شارۆچكەی منبجیان دەستپێكرد، بە گوێرەی گوتەی بەرپرسانی ھێزە بەشداربووەكانی ئۆپەراسیۆنەكە زۆربەی گوند و ناوچەكانی دەورووبەری منبج لە بندەستی داعش رزگاركراون و ھێزەكانی سووریای دیموكرات لە پێشڕەویدان.