بێرلوسكۆنی بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه
بێرلوسكۆنی چوار جار بۆته سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیتالیا سیلڤیۆ بیۆلوسكۆنی به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری میلان گواسترایه‌وه.
وته‌بێژێكی پارته‌كه‌ی بێرلوسكۆنی رایگه‌یاند هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانی نییه.
بێرلوسكۆنی 79 ساڵه و سه‌رۆكی پارتی راستگرایه كه چوار جار بۆته سه‌رۆك وه‌زیران.
نه‌خۆشخانه‌ی سان رافائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند بێرلوسكۆنی تووشی نه‌خۆشی دڵ بووه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌ژێر چاودێری و ده‌رمانی پزیشكیدا ده‌مێنێته‌وه.
نۆ ساڵ پێش ئێستا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌زگای رێكخستنی لیدانی دڵ بۆ بێرلوسكۆنی دانراوه كه ته‌مه‌نی 70 ساڵه بوو.