عه‌بادی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له پۆسته‌كانیان دوور ده‌خاته‌وه
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له‌ناو دوورخراوه‌كاندایه
K24 - هه‌ولێر
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق و تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی له كاره‌كانیان دوورخسته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری لادانی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه‌كانی " ڕه‌شید" و "ڕافیده‌ین" و " خانووبه‌ره" و "كشتوكاڵ" و "پیشه‌سازی" له پۆسته‌كانیان داوه، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری دوورخستنه‌وه‌یان ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌ه.
زانیاریی زیاتر بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.....