سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:چاره‌نووسی پێكهاته‌كان هاوبه‌شه و نابێ كه‌س زێدی خۆی به‌جێبهێڵێت
ده‌بێت ژیان و ئایینده‌ی پێكهاته‌كان پارێزراو بێت

K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕیگه‌یاند" تیرۆریستانی داعش ته‌نها دژی یه‌ك پێكهاته نیین" به‌ڵكو دژی هه‌موو ئایین و به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تین.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تی په‌تریارك"ئێگناتیۆس ئه‌فرام" ی دووه‌م و شاندێكی یاوه‌ری، سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر چاره‌نووسی هاوبه‌شی هه‌موو پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه" كورد و مه‌سیحی و هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان، چاره‌نوسێكی هاوبه‌شیان هه‌یه و ده‌بێت پێكه‌وه بمێننه‌وه و كه‌س بیر له جێهێشتنی زێدی باب و باپیرانی نه‌كاته‌وه.
سەرۆك بارزانی باسی دۆخی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ داعش كرد و جەختی لە ئازادكردنی هەموو ناوچەكان و لەناوبردنی تیرۆریستان و ئازادكردنی موسڵ كردەوە و ئاماژەیشی بەوەدا كە پێویستە بەر لە ئازادكردنی موسڵ ماف و ئەركی هەموو لایەك دیاری بكرێت, بۆ قۆناغی دوای داعش ڕێككەوتن لەسەر ڕێوشوێنێكی وا بكرێت كە ژیان و ئاییندەی هەموو پێكهاتەكانی پارێزگای نەینەوا گەرەنتی بكرێن.
لای خۆیه‌وه په‌تریاركی ئه‌نتاكیه و سریانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و جیهان،پێزانینی خۆی بۆ لێدوانی سەرۆك بارزانی هەبوو لەوەی كە نابێ مەسیحییەكان وڵاتی خۆیان جێبهێڵن,جەختی لە ئاشتی و پێكەوەژیانی پێكهاتەكان لە ناوچە و كوردستان كردەوە و ڕایگەیاند كە خوازیاری ئاییندەیەكی گەش و گەرەنتیبوونی ماف و ئاسوودەیی مەسیحییەكانن و بە هیچ شێوەیەكیش هانی كۆچ و جێهێشتنی وڵات نادەن. داوایشی لە سەرۆك بارزانی كرد ناوچەی مەسیحییەكان لەژێر دەستی تیرۆریستان ئازاد بكرێت و هیوای خێر و خۆشی و ئاشتی بۆ گەلی كوردستان خواست, سوپاسی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد كە یارمەتیی ئاوارە و مەسیحییەكانیان داوە و كاریان بۆ قووڵتركردنی پێكەوەژیان كردووە و سوپاسی هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی كرد بۆ پاراستنی مەسیحییەكان.

ئه‌م قسه و باسانه له‌میانی دیدارێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پاتریارك مار ئێگناتیۆس ئه‌فرامی دووه‌م پاتریاركی ئه‌نتاكیه و سریانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان هات،كه ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر دیدارێك له نێوانیاندا به ڕێوه‌چوو.