ئه‌ڵمانیا زۆربه‌ی گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ كیشوه‌ری ئه‌فریقا هه‌ڵپه‌سارد
ئه‌ڵمانیا زۆربه‌ی گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ كیشوه‌ری ئه‌فریقا هه‌ڵپه‌سارد

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئه‌ڵمانیا یه‌نس سبان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا زۆربه‌ی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌ی له‌گه‌ڵ كیشوه‌ری ئه‌فریقا هه‌ڵپه‌ساردووه.
ئه‌و وه‌زیره‌ی ئه‌ڵمانیا راشیگه‌یاند، له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ره‌نگه بازنه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌فریقیانه فراوانتریش بكرێت، كه گه‌شت بۆیان راده‌گیرێت و ته‌نیا رێگه به هاووڵاتی ئه‌ڵمانیایی ده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه به مه‌رجێك 14 رۆژ كه‌ره‌نتینه بكرێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆیشیان كوتی بێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌كانی زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه.
زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا له باشووری ئه‌فریقا دۆزراوه‌ته‌وه و ترسی ئه‌وه هه‌یه، یه‌كێك بێت له خراپترین گۆڕاوه‌كانی كۆرۆنا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت، كه گۆڕاوی B.1.1.529 ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی و نیگه‌رانی بۆ جیهان یاخود ده‌كرێت كۆنترۆڵ بكرێت.
دكتۆر ماریا ڤان كیركۆڤ، سه‌رۆكی ته‌كنیكی رێكخراوه‌كه له‌و باره‌یه‌وه گوتی: ئێمه تا ئێستا شتێكی زۆر له باره‌ی ئه‌و گۆڕاوه نوێیه نازانین.
گوتیشی: نیگه‌رانیمان له‌وه‌یه، كه ئه‌و گۆڕاوه نوێیه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاركردنی ڤایرۆسه‌كه هه‌بێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه زانایان له باشووری ئه‌فریقا گۆڕاوێكی نوێی زنجیره‌ی كۆرۆنایان دۆزییه‌وه و كار له‌سه‌ر ناسینی لێكه‌وته و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌كه‌ن.
زاناكان له لێدوانیان بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتیان: كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زۆر نائاسایی زنجیره‌ی كۆرۆنایان ده‌ستنیشان كردووه و جێی مه‌ترسییه به‌و پێیه‌ی زۆر شیاوی گواستنه‌وه‌یه.