كچێك: نه‌ده‌بوو من له‌دایكبم.. سكاڵا له دژی پزیشكی دایكی تۆمار ده‌كات
"تۆمبیس له ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا سه‌ردانی پزیشكی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دوو گیان بێت"
K24 – هه‌ولێر:
ئیڤی تومبیسی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، سكاڵا له دژی پزیشكی دایكی تۆماركرد كه هۆكاربووه بۆ تووشبوونی ناوبراو به نه‌خۆشیه‌كی ده‌گمه‌ن.
ئیڤی تۆمبیسی كچێكی به‌ریتانییه، سكاڵای له دژی دكتۆر فلیپ میشێل تۆماركردووه و داوای ملیۆنان دۆلار قه‌ره‌بوو ده‌كات، كه پزیشكی دایكی بووه، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه به‌ر له دایكبوونی ئه‌نجامیداوه و تووشی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن بووه.
نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئێڤی بریتییه له گه‌شه نه‌كردنی بڕبڕه‌ی پشت له ناو منداڵدانی دایكی، به‌م هۆیه‌وه ژیانی رۆژانه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك "بۆری چاره‌سه‌ر"ـی به‌سه‌ر ده‌بات.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئێڤی نه‌خۆشه، رژده له‌سه‌ر وه‌رزشی ئه‌سپسواری و ده‌ركه‌وتنی له به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی (ئای تیڤی)، جیا له‌وه‌ش له به‌رنامه‌یه‌كی خێرخوازی له ساڵی 2018 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
به گوێره‌ی گوته‌كانی ئه‌و كچه، پزیشك له ئامۆژگارییه‌كانی بۆ دایكی ئه‌و كاته‌ی دوو گیان نه‌بووه، باسی خواردنی حه‌بی "فولیك ئه‌سید"ی نه‌كردووه، كه حه‌بێكی گرنگه و زۆربه‌ی ژنان له كاتی دووگیانی و به ئاگاداری و ئامۆژگاری پزیشك وه‌ریده‌گرن.
له‌مباره‌یه‌وه پزیشكه‌كه‌ی دایكی ئێڤی ئه‌و قسانه ره‌تده‌كاته‌وه و له به‌رده‌م دادگا رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ دایكی ئێڤی باسی حه‌به‌كه‌ی كردووه و گرنگییه‌كه‌ی بۆ روونكردووه‌ته‌وه.
حه‌بی "فولیك ئه‌سید"، زۆربه‌ی ژنانی دووگیان وه‌ریده‌گرن، به‌ڵام به ئامۆژگاری و ئاگاداری پزیشك ده‌بێت، ئه‌ویش له دوای پكشنینی پێویست، كاری ئه‌و حه‌به شلكردنه‌وه‌ی خوێنه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆراكی پێویست له رێگه‌ی خوێنه‌وه‌ی خۆراكی پێویست بگه‌یه‌نێته كۆرپه‌له له‌ناو منداڵدان، تا هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی گه‌شه بكات.