کۆرۆنای ئەفریقی نرخی نەوتی زیاتر دابەزاند
نرخی نەوت %11 دابەزی
K24 - هەولێر
نرخی نەوت لە دوایین مامەڵەکانی رۆژی هەینی نزیکەی %11 دابەزی، ئەوەش گەورەترین دابەزینە لە رۆژێکدا لە دوای مانگی نیسانی 2020ـەوە تۆمارکرابێت، هۆکاری ئەو داکەوتنە بەرچاوەش هەڵکشانی مەترسی وەبەرهێنەرانە لە بەرزبوونەوەی خستنەڕووی نەوت، لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا.
بەهۆی سەرهەڵدانی زنجیرەیەکی نوێی کۆرۆنا لە ئەفریقا بازاڕی پشکەکان بە گشتی هاوتای نەوت بە رەنگی سوور داخران، کە شارەزایان بە گرنگترین جۆری کۆرۆنای دادەنێن، بەهۆیەوە چەندین وڵات گەشتەکانیان بەرەو ئەفریقا راگرت و مەترسی هەیە کاریگەری لەسەر گەشەی ئابووری و خواست بۆ سووتەمەنی دروستبکات.
لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا، نرخی گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت بە رێژە 11.55% بۆ 72.72 دۆلار دابەزی، واتە تەنیا لە یەک رۆژدا 9.5 دۆلار داکەوت.
نرخی گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە رێژەی 13.04% بۆ 68.17 دۆلار دابەزی، کە تەنیا لە یەک رۆژدا بڕی 10.22 دۆلار دابەزی.
ئەمەش دەبێتە پێنجەم هەفتەی لەسەر یەک نرخی نەوت دابەزێت، کە دواترینیان گەورەترین دابەزینە لە دوای نیسانی ساڵی رابردووەوە.