میدیای ئیسرائیلی: ئێران له به‌ده‌ستهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی نزیك بووه‌ته‌وه
ئه‌سته‌مه جارێكی دیكه تاران بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌ر له 6 ساڵ كه رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی تێدا واژۆكرد
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی ناسراو به "مه‌كان" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی سیاسی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، "ئێران پێشڤه‌چوونێكی به‌رچاوی له پڕۆژه ئه‌تۆمییه‌كه‌یدا كردووه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه، بۆ ده‌سته‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ره‌كان زۆر لاوازن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ سه‌رده‌می به‌ر له 6 ساڵ، كه رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی تێدا واژۆ كرد" و گوتیشی: "له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا تاران ده‌توانێت بڕی پێویست له مادده‌ی یۆرانیۆم بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تاران رایگه‌یاندووه، "ئه‌و نایه‌وێت دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان بگه‌نه رێگه‌یه‌كی داخراو"، دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌و هیچ رێگه‌یه‌ك بۆ دانوستانكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نابینێت، تا سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ریان لانه‌برێن و له‌میانه‌ی دانوستانه‌كانیشدا شاندی وڵاته‌كه‌یان گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكی ناكه‌ن".
سه‌رچاوه: مه‌كان
H.B
