وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پلانی سه‌ربازی بۆ ساڵی 2022 تاووتوێ ده‌كات
"سه‌رجه‌م بەڕێوەبەرایەتیەکان و لیواكانی پیادەی وه‌زاره‌ت و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان به‌شداریان له دانانی پلانی ساڵانه كرد"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (30ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا، بۆ دانانی پلانی سه‌ربازی 2022، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و لیواكانی پیاده‌ی وه‌زاره‌ته‌كه و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان تاووتوێ كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، به سه‌رپه‌رشتی لیوا عه‌بدوڵڵا كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌شق له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، سه‌رجه‌م بەڕێوەبەرایەتیەکان و لیواكانی پیادەی وه‌زاره‌ت و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان، به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌ی دانانی پلانی ساڵانه‌ی مه‌شقی سه‌ربازی كرد.
ئاماژه به‌وه كرا، سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌شق، باسی له گرنگی ئه‌نجامدانی مه‌شق و راهێنان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد، تیشكی خسته سەر پابه‌ندبوونی لیوا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان به كاته‌كانی مه‌شق و راهێنان و پابه‌ندبوونیان بە خشته‌كانی مه‌شق و جێبه‌جێكردنی دسپلینه سه‌ربازییه‌كان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، نوێنه‌ری لیواكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی پلانی ساڵی داهاتووی مه‌شق خسته‌ڕوو، ئاماده‌یی خۆیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌كانی مه‌شق له ساڵی داهاتوودا ده‌ربڕیوه.