ئهمريكا ههبوونى ههماههنگى لهگهڵ رووسيا رهتدهكاتهوه
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، جارێکی دیکەی رەتیدەکاتەوە لە سووریا ھەماھەنگی سەربازی لەنێوان ھێزەکانی ئەمریکا و رووسیا ھەبێت.
K24 – ههولێر:
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، جارێکی دیکەی رەتیدەکاتەوە لە سووریا ھەماھەنگی سەربازی لەنێوان ھێزەکانی ئەمریکا و رووسیا ھەبێت.
سەرەڕای ئەوەی ئەو ھێزە خۆجێیانەی کە واشنتن و مۆسکۆ پشتگیریان دەکەن، لەپێشڕەویدان بەرەو شاری رەققەی ژێر دهسهڵاتى داعش لە باکووری سووریا.
پیتەر کوک، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، رایگەیاند، ھیچ ھەماھەنگییەکی راستەوخۆ و زەمینی لەنێوان راوێژکارانی ئەمریکا و راوێژکارانی رووسیا لە سووریا نییە.
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەرپرسانی ئەمریکا بەردەوام لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی دڵنیا بن فڕۆکە جەنگییەکانی ھەردوولا رووبەڕووی یەکدی نەبنەوە، بەڵام لەوە زیاتر ئەو ھەماھەنگییە نییە.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکراشی کرد کە تا ئێستا ئەو ناھەماھەنگییە نەبووەتە کێشە بۆ ئەمریکا و رووسیا و ھەرکاتێکیش بووە کێشەیەک، ئەوا ھەوڵدەدەن چارەسەری بکەن.