وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: ئامادەكاری بۆ دانانی پلانێکی نوێی میدیای سەربازی ده‌كرێت
"ستایشی هەوڵەکانی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان كرا"

K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لەمیانی کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی لەگەڵ تیمێکی راوێژکارانی هاوپەیمانان، جەختکرایەوە سەر ئامادەكاری بۆ دانانی پلانێکی نوێی میدیای سەربازی.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی، لەگەڵ کۆڵۆنیڵ ئەلێکسەندەر و تیمێکی راوێژکارانی سەربازی هاوپه‌یمانان کۆبۆوە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، ستایشی هەوڵەکانی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان كرا بۆ پێشخستنی میدیای سەربازی و پەرەسەندن و فراوانبوونی.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌یپێكرد، راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان، لەهاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەردەوام دەبن و هاوشانی بەرنامەکانی وەزارەت لەپڕۆسەی چاکسازی، بەشداری پلانی نوێی میدیایی سەربازی لەوەزارەتی پێشمەرگە ده‌كه‌ن.
