له سويسرا په‌چه قه‌ده‌غه كرا
ده‌سه‌ڵاتدارانى سويسرا بڕيارياندا له چه‌ند شارێكى وڵاته‌كه‌يان په‌چه‌ى ژنان قه‌ده‌غه بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانى سويسرا بڕيارياندا له چه‌ند شارێكى وڵاته‌كه‌يان په‌چه‌ى ژنان قه‌ده‌غه بكه‌ن.
باڵيۆزخانه‌ى عه‌ره‌بستانى سعووديه له بێرن به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركردووه و تێيدا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، له ژماره‌يه‌ك شارى سويسرا له سه‌ره‌تاى مانگى ته‌مموز/ يۆليۆى 2016ه‌وه بڕيارى قه‌ده‌غه‌كردنى په‌چه ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
باڵيۆزخانه‌كه، ئاگادارى هاووڵاتيانى وڵاته‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانى كانتۆنى چينۆ له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى سويسرا بڕياريانداوه په‌چه له شوێنه گشتييه‌كانى هه‌رێمه‌كه‌يان قه‌ده‌غه بكه‌ن.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، له شاره‌كانى لوكانو، لوكارنوا، مه‌گادنيو، كياسۆ، بيلينزۆنا، ئاسكونا و مندريسيۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
باڵيۆزخانه‌ى سعووديه، داواشى له هاووڵاتيانى كردووه، پابه‌ندى ئه‌و بڕياره بن و رێز له ياسا و رێساكانى ئه‌و كانتۆنه‌ى سويسرا بگرن، له كاتى سه‌ردانيان بۆ ئه‌و شارانه.
وه‌ك له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه، سزاى پۆشينى په‌چه له شوێنه گشتييه‌كانى ئه‌و شارانه، ده‌گاته 1000 فرانكى سويسرى.
