ئاگرێكى گه‌وره له كه‌مپێكى په‌نابه‌ران كه‌وته‌وه
هۆڵێكى گه‌وره‌ى تايبه‌ت به په‌نابه‌ران له دۆسڵدرۆڤى ئه‌ڵمانيا ئاگرى گرت.
K24 – هه‌ولێر:
هۆڵێكى گه‌وره‌ى تايبه‌ت به په‌نابه‌ران له دۆسڵدرۆڤى ئه‌ڵمانيا ئاگرى گرت.
هۆڵه‌كه پێشتر بۆ نمايشى چالاكييه‌كان و كردنه‌وه‌ى پيشانگه‌كان به‌كارده‌هێنرا و دواى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌پۆلى په‌نابه‌ران ته‌رخانكرا بۆ په‌نادانى ژماره‌يه‌ك له‌و خێزانانه‌ى وه‌ك په‌نابه‌ر روويان له ئه‌ڵمانيا كردبوو.
ده‌سته‌ى ئاگركوژێنه‌وه له ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، ئاگره‌كه له سه‌نته‌رێكى تايبه‌ت به په‌نابه‌ران كه‌وتووه‌ته‌وه، كه پێشتر هۆڵى پيشانگه‌كان بووه.
گوته‌بێژى ده‌سته‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، 24 كه‌س به هۆى گڕوتينى ئاگر و دوكه‌ڵه‌وه زيانيان به‌ركه‌وتووه و گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانى ئه‌و كه‌مپه به سه‌لامه‌تى گواستراونه‌ته‌وه بۆ شوێنێكى ئارام.
رۆژنامه‌ى بيڵدى ئه‌ڵمانيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هۆڵه رووبه‌ره‌كه‌ى 5000 مه‌ترى چوارگۆشه‌يه و به ته‌واوى ئاگرى گرتووه.
پۆليسى دۆسڵدۆرڤ، ژماره‌يه‌ك له په‌نابه‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له باره‌ى هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌وه لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵدا بكات.
ئه‌و به‌شه‌ى ئاگره‌كه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه له سه‌ره‌تادا 280 كه‌سى تێدا نيشته‌جێ بوونه و به‌شێكى زۆريشيان له كاتى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا له‌وێ نه‌بوونه.
زۆرێك له هاووڵاتيانى ئه‌ڵمانيايى و به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان وێنه‌ى ستوونى دووكه‌ڵ و گرته‌ى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
