ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا كاری داعش بووه
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ئێران ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا شه‌رمه‌زار كرد
K24 - هه‌ولێر
رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسایه‌تیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا له ئه‌ستۆ گرت كه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 20 كه‌س بوونه قوربانی.
ماڵپه‌ری "اعماق"ی سه‌ر به داعش رایگه‌یاند هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شد شه‌عبی له شاری كه‌ربه‌لا و به‌رپرسایه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان به ئه‌ستۆ گرت. هێرشه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراو بووه كه بووه هۆی كوژرانی پێنج كه‌س و برینداربوونی 11 كه‌سی تر.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، كۆماری ئیسلامی ئیران ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا شه‌رمه‌زار كرد. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به شه‌رمه‌زاركردنی ته‌قینه‌وه‌كه، داوای هه‌ماهه‌نگی ناوخۆیی عێراقی و پشتیوانی جیدی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ری دژی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی كرد.