دوای سێ مانگ بۆ یه‌كه‌م جار كه‌مترین ئاماری كۆرۆنا تۆماركرا
سامان به‌رزنجی: بڕیاری وەزارەتمان بۆ پێدانی ژەمی زیادەکی بەهێزکەر (سێیەم) چووەتە باری جێبەجێکردن

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوای سێ مانگ لە سێیەم شەپۆلی هەڵکشانی ئاماری کۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار کەمترین رێژە و ژمارەی تووشبوون و مردن لەماوە 24 کاتژمێردا تۆمارکراوە.
هه‌ره‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی دووپاتیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی تەمەنیان له سه‌رووی 12 ساڵییه ڤاکسینی دژ به كۆرۆنایان پێ ده‌درێت، گوتیشی: هەندێك بەڕێوەبەری قوتابخانە زۆر بەڕێکوپێکی هەموو مامۆستایان و قوتابیانی سەرووی 12 ساڵییان ڤاکسین کردووە کە جێگای دەستخۆشیە.
سامان به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بڕیاری وەزارەتمان بۆ پێدانی ژەمی زیادەکی بەهێزکەر (سێیەم) چووەتە باری جێبەجێکردن.
هه‌روه‌ها گوتی: هیوادارین ئەو هاوڵاتیانەی تا ئێستا خۆیان و خانەوادەكانیان ڤاکسین نەکردووە، بەزووترین کات سەردانی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین بکەن، وەك ئامادەکاریەکی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆڵی پێشبینیکراوی ئەم زستانە، تاوەکو تووشی په‌تای کۆرۆنا نه‌بن و گیانیان نه‌كه‌وێته مه‌ترسی.
H.B